شوبات 01, 2024 11:30 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: یەکەم پرسی جیهانی ئیسلام، فەلەستین و ئازادکرانی قودسی پیرۆزە لە چنگ رژیمی داگیرکەری زایۆنیستی.

سەیید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەروبەندی دەسپێبوونی دەیەی فەجری چل و پێنجەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی بەشکۆی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(ڕە) -دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و شەهیدانی شۆڕش، وتی: ئیمام خومەینی(ڕە) فەرمووی: حکومەتی داگیرکەر و ساختەی زایۆنی، لەناو دەچێ، کاتێک سەرنجی ئەمڕۆی گۆڕەپان دەدەین، دەبینین کە رۆژ لەدوای رۆژ لە هاتنەدی ئەو ئامانجە، نزیک دەبینەوە.

ناوبراو ژیانی دژە ئیستکباری بە میراتی ئیمام خومەینی(ڕە) زانی و وتی: ئەو شۆڕشە، هەروا هەڵوێستی دژە ئیستکباریی خۆی پەیڕەو دەکا کە بەسەرتاسەری جیهاندا بڵاو بووەتەوەو ئەمڕۆکە، نەفرەت بەرامبەر ئیستکبار و رژیمی زایۆنی، زیاتر لە هەمیشە لەجیهاندا بەدی دەکرێ.

رەئیسی هەروها وتی: گەلی مەزنی ئێران، بەهەوڵ و تێکۆشانی دوژمنی لەبواری جیاجیادا بێ ئاکام کردووە، چونکە پرەنسیپ و بنەماکان و شاندەری زۆر لە جیهاندا خراوەتەڕوو کە مزگێنی دەری ژیارێکی نوێیە لە جیهانداو ئیمام خومەینی(ڕە) بناغەدانەری ئەو ژیارە بوو و ئەمڕۆ لە سەرتاسەری ئێران و ناوچە، پێوشوێن دەگیردرێ ، ژیارێک بەناوی دین و بەها دینیەکان کە دەتوانێ کاربکاتەسەر شێوازی ژیانی ئیستاو مرۆڤی هاوچەرخ.

سەرپەیڤ