بارانی وەرزانە لە پاکستان؛ ١٧٨ کوژراو و ٢٩٠ بریندار
تهمووز 18, 2025 19:47 Asia/Tehran
لە درێژەی بەردەوام بوونی بارانە وەرزانەکان لە وڵاتی پاکستان لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٧٨ کەس لە سەرانسەری ئەم وڵاتە گیانیان لە دەست داوە.
بە هۆی بارینی بارانی بەخوڕ و بێ بڕانەوە لەم وڵاتە ژمارێکی زۆر ماڵ و خانووی خەڵکی ناوچە جۆربەجۆرەکانی پاکستان داتەپیوە و هەزاران کەسیش ئاوارە بوونە.
کاربەدەستانی پاکستانی ڕایانگەیاندووە کە ٦٣ کەس تەنیا هەر لە ئەیالەتی پەنجابدا گیانیان لە دەست داوە کە زۆربەیان کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی ماڵ و خانووی داتەپیوی خۆیان، لەنێو ئاودا نووقم بوون یان کارەبا گرتوونی. ئیدارەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پاکستانیش ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٨٥ منداڵ لەنێو قوربانییەکاندان. لانیکەم ٢٩٠ شاروومەندی پاکستانیش بە هۆی هەستانەوەی لافاو بریندار بوونە.