ئەمیرعەبدوڵاهیان: فەلەستین لە سەرووی ئەولەوییەتەکانی جیهانی ئیسلامدایە
وەزیری دەروەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بە پیرۆزبایی کردنی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، مەسەلەی فەلەستینی بە گرینگترینی ئەولەوییەتەکانی جیهانی ئیسلام هێنایە ئەژمار.
"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" وتی: ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی کەرتی غەززە ئەوەی نیشان دا کە مەسەلەی فەلەستین وەکوو ئارمانجی هاوبەشی موسڵمانان لە سەرووی ئەولەوییەتەکانی جیهانی ئیسلامدایە.
ئەمیرعەبدوڵاهیان وتیشی: مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەتوانێ هەلێکی بێ وێنە بڕەخسێنێ بۆ وڵاتانی ئیسلامی بۆ ئەوەی بە یەکێتی و یەکهەڵوێستییەکی هەمەلایەنە، باشترین و کاریگەرترین ڕێگا بگرنە بەر بۆ کۆتایی هێنان بە ڕەگەزکوژی و جەنایەتی جەنگیی ڕژێمی ئاپارتایدی زایۆنی لە غەززە.
حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کۆتایی ئەم پەیامەدا خەباتکارانی خۆڕاگری و خەڵکی فەلەستینی بە سەرکەوتووی سەرەکیی ئەم گۆڕەپانە زانی.
ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە ئێراندایە.