ئەمیرعەبدوڵاهیان: هاوکاریی ئێران و ئاژانس نابێ بکەوێتە بن کارتێکەریی هەڵس و کەوتی ناجێگیری ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگری لە سەر پێشینەی بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکانی پێشووی لەبارەی بەربنامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە وتی: نابێ هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بکەوێتە بن کارتێکەریی ستراتژی و ئاکاری ناجێگری و پڕپارادۆکسی ئەمریکا.
حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە دیداری ڕافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وتیشی؛ گرتنەبەری هەڵوێستی بێلایەنانە و پسپۆڕانەی سکرتێریی گشتیی ئاژانس جگە لەوەی یارمەتیدەر دەبێ لە هاوکارییەکانی ئێران و ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە، کاریگەریش دادەنێتە سەر گەڕانەوەی ئارامی و پاوەجێیەکی جێمتمانە بۆ ناوچەکەیش.
ئەمیرعەبدوڵاهیان هەڕەشە و گوڕەشەکانی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی بە هەڕەشەیەکی ئاشکرا زانی لە سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و جەختیشی کرد لە سەر ئەرکی یەکجار گرینگی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەهەمبەر ئەم چەشنە قسە و لێدوانە پڕمەترسییانەی کاربەدەستانی ڕژێمێکی خاوەن جبەخانەی چەکی ئەتۆمی.
سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش بە خۆشحاڵی دەربڕین بەرامبەر بە سەفەری ئێران ، دەور و هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی لە دامەزراندنی پاوەجێی و ئاسایشێکی هەمیشەیی لە ناوچەکەی بە گەلێک گرینگ و کارتێکەر زانی و ستراتژیی ئێران لە بەڕەسمییەت ناسین و پەرەپێدانی هاوکارییەکی جێمتمانە لەگەڵ ئاژانسی لەم ئاراستەیەدا زانی.
ڕافائێل گرۆسی پێی داگرت: بەهێزتر بوونی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و ئاژانس دەبێتە هۆی هیوابڕاوی ئەو لایەنانەی کە بە هەر بیانوویەک لە دووی تەشەنەپێدانی شەڕ و پێکدادان، کێشە و ناکۆکی لە ناوچەکەدان.