ئێران ئامادەی پەیوەندیە لەگەڵ ئوروپا بەئاراستەی بەرژەوەندی هاوبەش
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران ئامادەی درێژەی هاریکاری و پەیوەندی لەگەڵ ئوروپایە بەئاراستەی بەرژەوەندی هاوبەش و ئاشتی و ئاسایش لە جیهان دا.
حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەبۆنەی ڕۆژی ئوروپا ٢٠٢٤ وێڕای ڕێزگرتن لەو ڕۆژە وتیشی لەم ڕۆژەدا سەرجەمی ئەو کەسانەی کە هەوڵیان داوە لەپێناو ئاشتی و بەختەوەری ئوروپا، پێویستە بیریش لە ئاشتی و ئاسایشی سەرانسەری جیهانیش بکەنەوەم هەربەم پێیە ئەوەی کە هەنوکە لە غەزە رودەدا بارێکی قورسە لەسەر شانی ویژدانی مرۆڤایەتی و ئەزمونێکی گرینگ بۆ ڕەوایی دان بە بەهاو بایەخ گەلی وەک مافی مرۆڤ و شەرەفی مرۆڤانە کە ئوروپایەکان بانگەشەی بۆ دەکەن.
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وتی پێویستە ئوروپا هاواری دادخوازیەکەی بۆ پرسی فەلەستین بەرز کاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد ئێران ئامادەی درێژەی هاریکاری و پەیوەندی لەگەڵ ئوروپایە بەئاراستەی بەرژەوەندی هاوبەش و ئاشتی و ئاسایش لە جیهان دا.