حوزه‌یران 01, 2024 09:15 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامارەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکاو ئینگلیزی بۆسەر چەند ناوچەیەک لە شارەکانی سەنعاو حوده یدەی یەمەن کە بوە هۆی شەهیدو برینداربوونی بەدەیان کەسی بە توندی شەرمەزارکرد .

ناسر کەنعانی پێداگری کرد کە پەلاماری دەستدرێژکارانەی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن و کردنەئامانجی خەڵکی سڤیل هاوکات لەگەڵ بەردەوامی لایەنگری بەتەواوی ئەو دو وڵاتە لە دڕندەکاری بەردەوامی زایۆنیستەکان و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی فەلەستین و کەرتی غەزە و ڕەفەح بەئامانجی پەرەدان بە بشێوی لە ناووچە و بەرگرتن بە لایەنگری بەشەرەفانەی خەڵک و حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن لە خەڵکی لێقەوماوی فەلەستین بەڕێوە دەچی.

کەنعانی درێژەی پێشێلی سەروەری خاکی یەمەن و پەلاماردانی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەی بە وێنگەی پێشێلی یاساو ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان و مافی مرۆڤ پێناسە کردو وتی حکومەتە دەستدرێژکارەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بەرپرسیاری لێکەوتەی دڕندەکارین بەدژی خەڵکی ئەو وڵاتە.

ناوبراو داوای لە کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان و وڵاتانی ئیسلامی کرد تاکوو ئەرکی یاسایی و مرۆڤانەیان بەرامبەر بە پاڵپشتیان لەو خەڵکە زۆرلێکراوەو کردەوەی سەربزێوانەی ئەو دو وڵاتە لە ناوچەکە بەڕێوە بەرن.

کەنعانی هاوکات شەهیدبوونی ژومارەیەک لە هاووڵاتیانی یەمەنی لەئاکامی ئەو پەلامارە ناجوانمێرانەی، لە گەل و حکومەتی یەمەن سەرەخۆشی کردو ئاواتی چاکبونەوەی خێراشی خواست بۆ بریندارەکان.

سەرپەیڤ