کەنعانی: بێدەنگەکردن بەرامبەر بە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان بەدوورە لە مرۆڤایەتی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە جەنایەتە بێ بڕانەوەکانی زایۆنییەکان لە غەززە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا نووسی: ئەو زام و برینانەی لە فەلەستین و دانیشتووانی کەرتی غەززە کەوتووە، لە باس کردن نایەت.
ناسر کەنعانی بە ئاماژە بەوەی کە بەرپرسایەتیی ئەمریکا و لایەنگرانی دیکەی ڕژێمی جەنایەتکاری ئیسراییل بەرامبەر بە بەردەوام کرانی ئەم جەنایەتە تۆقێنەرە، تۆزقاڵێکیش کەمتر نییە لە بەرپرسایەتیی ڕژێمی زایۆنی وتی: بێدەنگە کردن و کەمتەرخەمی بەرامبەر بەو هەموو جەنایەت و دڕندەکارییەیش بەدوور لە بەرپرسایەتیی مرۆیی و ئەخلاقییە و لە دادگەی ویژدانی مرۆیی و لە دادگەی ئیلاهیدا مەحکووم و ڕەتکراوەیە.
٢٧٠ ڕۆژ تێدەپەڕێ بە سەر شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە و ئەم ڕژێمە ئێستایش هەر بەردەوامە لە جەنایەتەکانیدا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تاو و تەوژمی پەلامارەکانی بۆ سەر ئەم کەرتە تووندتر دەکات.