ته‌مووز 04, 2024 08:06 Asia/Tehran

وەزارەتی دەرەوەی ئیران، ١١کەسی ئەمریکی لەبەر پێشێلی مافی مرۆڤ لەڕێگەی سەرکوتی ناڕەزایەتی ئاشتیانەی لایەنگری لە فەلەستینی خوێندکارو مامۆستای زانکۆکانی ئەو وڵاتەی بایکۆت کردن.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە بەئاراستەی بیڕێوەبردنی یاسای بەربەرەکانی لەگەڵ ثێشێلی مافی مرۆڤ و کردەوەی سەربزێوانەو تیرۆریستی ئەمریکا لە ناوچەکە لە ناوچەکە و بەتایبەت پشتئەستوور بە بڕگەی ٥ی ئەو یاسایە ئەم چەند کەسە ئەمریکیەی لەبەر پێشیلی مافی مرۆڤ لەڕێگەی سەرکوتی  ناڕەزایەتی ئاشتیانەی لایەنگری لە فەلەستینی خوێندکارو مامۆستایانی زانکۆکانی ئەو وڵاتەی بایکۆت دەکا، کە بەئاراستەی لایەنگری لە گەلی فەلەستین بەدژی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست لە غەزە ڕاپەڕیبوون.

بەرپرسی کارگێڕی ئاسایشی گشتی جۆرجیاو فەرماندەی هەڵمەتی مەیدانی ئەو ئیالەتە، بەرپرسی پۆلیسی زانکۆی فلۆریداو فەرماندەی پۆلیسی واشینگتۆن دی سی و بەرپرسی بەشی پۆلیسی ناوەندی زانکۆی ئیندانیا بۆوێنە لەو کاربەدەستە ئەمریکانەن کە لەلایەن ئێرانەوە بایکۆت کراون.

ئەو کەسانە مافی وەرگرتنی ڤیزای ئێران و هاتنە نێو سنورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان نیەو ژبرو هەژماری بانکیشیان لە سیستمی دارایی و هەموو دارایەکی دیکەیان لەنێو سنورەکانی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران بلۆکە دەکرێ.

 

سەرپەیڤ