ته‌مووز 05, 2024 08:00 Asia/Tehran

سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران وتی: پەیوەندیی ستراتژیکی ئێران و ڕووسیا، هاوکێشەکانی دەسەڵات لە جیهانی گۆڕیوەو نەزمی نادادگەرانەی داڕێژراو لەسەر بنەمای یەکلایەنخوازیی، تووشی ئاستەنگ و گرفت کردووە.

"محەممەد موخبیر" سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ "ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای لە قەزاقستان وێڕای ئاماژە بە هاوکارییە ڕوو لەپەرەکانی ئێران و ڕووسیا بەتایبەت لەبواری ئابوری، تیجاری و گواستنەوەو وزەدا، جەختی کرد لەسەر خێراکرانی ڕەوتی تۆکمەکرانی بنەما مافەوانییەکانی هاوکاریی تۆکمەی نێوان دوو وڵات و پەسەندکران و جێبەجێکرانی.

پوتین بەئاماژە بە هەڵوێستی هاوبەشی ڕووسیاو ئێران لەبارەی پرسە ناوچەیی وجیهانییەکان بۆ نمونە، لەبارەی هەوڵدان بۆ پێکهاتنی جیهانێکی چەندجەمسەری، پێی داگرت لەسەر پاڵپشتیی ڕووسیا لە پێشنیاری پەیوەست بوونی ئێران بە یەکێتی ئورئاسیا وەک ئەندامی چاودێر.

سەرپەیڤ