پێداگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر لابرانی بایکۆتەکان لەڕێگەی دیپلۆماسی سەربەرزانەوە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ستراتیژی یەکەمی سیاسەتی دەرەکی حکومەتی چواردەهەم پووچەلکردنەوەی بایکۆتەکانە وتیشی بەهەمان شیوە کە مەقامی مەزنی ڕەهبەری فەرمویەتی بایکۆتەکان دەکرێ بەشێوەیەکی سەربەرزانە چارەسەر بکرێن.
سەید عەباس عێراقچی هەروەها وتی هەڵوێستی گشتی سیاسەتی دەرەکی حکومەتی چواردەهەم سەرچاوەگرتوو لە فەرمایشی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیەو ئەویش پشت ئەستورە بە سیاسەتی دەرەکی گشتگیرو چالاک و شوێندانەر بەو مانایە کە حکومەت گۆرەپانی دیپلۆماسی فراوانتر دەکاو خۆی نابەستێتەوە بە سنورو ناوچەیەکی دیاریکراو.
عێراقچی وتیشی هەوڵ دەدەین کە مەیدانی دیپلۆماسی بەربڵاو بێ و مەیدان و بواری نوێ لە وڵاتانی جۆربەجۆر لە خۆی بگرێ و لەسەر پرس و بابەتە نێودەوڵەتی و ناوچەیەکان هەوڵ دەدرێ ڕۆڵێکی کارامە بگێڕین و ئامادە بین و پێوشوێنی هەڵقوێستەکانمان بگرین.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی هەروەها پیویستە کە سیاسەتی دەرەکی پشت ئەستور بێ بە کۆدەنگی و هاودەنگی نیشتمانی کە بتوانێ هێزمەندانەتر بەرەو ثێش بچێ و و هەموو بنیاتە پەیوەنددارەکان بە هاودەنگی لەگەڵ یەک هاوبەش بن و کاتێکیش بەئاکام گەیشتین هێزمەندانە بەڕێوە بچی.
ناوبراو وتی گرینگترین بابەتمان هاوسێکانمانن و دواتر پەرەدانی مەیدانی دیپلۆماسیمانە بەرو ئەفریقاو ڕۆژهەڵاتی ئاسیاو ئەو وڵاتانەش کە لەبارودۆخی دژواردا هاوپشتی ئێران بوون.
عێراقچی سەبارەت بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست لە غەزەش وتی بەبێ گومان پاڵپشتی کردن لە خەڵکی لوبنان و فەلەستین بەتایبەت لە غەزەو لایەنگری لە خەڵکی یەمەن یان هەر شوێنێکی دیکەی جیهانی ئیسلام بەشێک دەبێ لە سیاسەتی نەگۆڕی حکومەتی چواردەهەم.