ئه‌یلوول 15, 2024 13:26 Asia/Tehran

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بایکۆتە نوێکانی ڕۆژئاوا لەدژی ئێران وتی: هیچکات وتووێژی سازەندەمان بەجێ نەهێشتووە وئامادەییمان هەیە ، بەڵام وتووێژ دەبێ بە پێی ڕێزو حۆرمەتی بەرامبەر بێت و نە بە پێی هەڕەشە وگۆشار.

"سەیید عەبباس عێراقچی" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لە کاردانەوە بە ئیدعا وبانگەشەکانی ڕۆژئاوا لەدژی ئێران لە بارەی ناردنی چەک بۆ ڕووسیا وهەروەها دۆخی بایکۆتە نوێکان وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەبێ بزانن وجیی سەرسۆڕمانە کە هێشتا نازانن کە بایکۆت ئامیرێکی شکست خواردوویە. لەڕێگەی بایکۆتەکانەوە تواناییان نیە کە داواکاریەکانیان بسەپیننە سەر ئێران .

وتیشی: هەم لە باسی ناڤۆکی وهەم لەباسەکانی تریش ئەمە ئەزمونێکی نوشوستی هێناوە وئەمەکە ئەوان هێشتا هیوایان بەم ئەزمونە شکستهێنەرانەیەیە جیگای سەرسۆڕمانە.

عێراقچی بەئاماژەدان بەمەکە ئێران بە هێز وتواناوە درێژەئەدات بەڕێگە وڕێبازی خۆی وتی: ئەگەرچی ئێمە هەمووکات لاگری دانوستان ووتووێژبووین ، هیچکات وتووێژی سازەندەمان بۆ گەیشتن بە تێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بە پرس ومەسەلەی بەرناکۆکی بەجی نەهێشتووە وئامادەییمان هەیە ، بەڵام وتووێژ دەبێ بە پێی ڕێز وحۆرمەتی بەرامبەربیت ونەبەپێی هەڕەشە وگۆشار.

وەزیری کاروباری دەرەوە لە درێژە دا وتی: بایکۆتەکان ئامیری زەخت وگۆشارخستنە سەر ئێرانن ونە ئامیری هاوکاری ،و، ئامیرێکی شکست خواردویە ولە کردەوەدا نەیتوانیوە کارامەیی خۆی بسەلمینێت. 

سەرپەیڤ