کەنعانی هێرشەکەی سەر لوبنانی ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەسدرێژکارییە ترۆریستییەکەی رۆژی هەینیی رژیمی زایۆنی بۆسەر باڵەخانەیەکی ئاوەدان لە لوبنانی بەتوندی ئیدانە کرد.
"ناسر کەنعانی" لە هەڵوێست گرتنێکی میدیایی، دەسدرێژکاریی ترۆریستیی رژیمی زایۆنی بۆسەر بینایەکی ئاوەدان لە ناوچەی قەرەباڵغ لە بەیروت کە شەهید وبرینداربوونی ژمارێکی زۆری خەلکی مەدەنی لەوان ژن و منداڵی لێکەوتەوە، بەتوندی شەرمەزاار کردو داوای لە وڵاتان و حکومەتەکانی لایەنگری ئاشتی و ئاسایشی جیهانی کرد، بۆ وەستاندنی ماشێنی کۆمەڵکوژیی رژیمی زایۆنی، هەنگاوی خێرا بنێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها جەختی کرد: هێرشی ئاسمانیی دڕندانە و دوژمنکارانەی رژیمی زایۆنی بۆسەر بەیروت بەمەودایەکی کەم پاش هەوڵە ترۆریستییەکەی ئەو رژیمە جەنایەتکارە لە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی لوبنان بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە ئامێرە پەیوەندییەکان، پێشێلکرانی ئاشکرای یاساوڕێساکانی مافی مرۆڤ و هەروەها سەروەریی و یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی نیشتمانیی لوبنانەو پێویستە، لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە بەتوندی شەرمەزار بکرێ، چونکە درێژەی وەها سیاسەتێکی دوژمنکارانە، هەڕەشەی ئاشکرایە بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.