داخوازی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی سەبارەت بە بایکۆت کردنی ڕژێمی ئیسراییل
سەرۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی وتی: جەنایەتی جەنگیی ئەمدواییەی ڕژێمی ئیسراییل سەبارەت بە تیرۆر کردنی سەیدحەسەن نەسروڵا و قەتڵوعامی سەدان کەس بە هۆی ئەو پەلامارانەی کرایە سەر زاحییەی بەیرووت، بەڵگەیەکی ئاشکرایە کە نیاز و ئامانجە راستینەکانی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی دەردەخات.
مەسعوود شەجەرە دوابەدوای شەهیدکرانی سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان لە پەلاماری تیرۆریستیی ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: جەنایەتی جەنگیی ئەمدواییەی ڕژێمی ئیسراییل کە تیرۆرکرانی سەیدحەسەن نەسروڵای لێکەوتەوە، و ئەگەری زۆرە هەزاران کەسیش لەو پەلامارانەی کرانە سەر زاحییەی بەیرووت کوژرابێن، بەڵگەیەکی زیاترە بۆ سەلماندانی ئامانجی ژینۆسایدی پلانبۆداڕێژراوی زایۆنی.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە؛ یاسا و ڕێساکانی دژەتیرۆر لە ئینگلیز و یەکێتیی ئەورووپا بەتایبەت ئەو یاساگەلەی کە گرووپە تایبەتەکان قەدەغە دەکەن، دەبێتە هۆی هاتنە ئارای گێڕانەوەگەلێکی پڕمەترسی. ئەم گێڕانەوانە ڕەنگە ڕوانگەی نامرۆییان لێکەوێتەوە بەرامبەر بە ژمارێک لە گرووپ و یان کۆمەڵگاکان.
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە؛ ئەو ڕاستییەی کە زۆرێک لە گرووپەکانی پابەند بە ڕزگاریی فەلەستین لە زوڵمو زۆری ئیستیعماری لە ڕێگای یاسا و ڕێساکانی قەدەغەوە دەخرێنە بن گوشار، بە ئاشکرا هاودەست بوونی ئینگلیز و یەکێتیی ئەورووپا لە تووند و تیژی و ژینۆساید دەسەلمێنێ.