ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران لە نووسینگەی بزووتنەوەی حیزبوڵڵا لە تاران
سەرۆک کۆماری ئێران بەئامادەبوون لە نووسینگەی بزووتنەوەی حیزبوڵڵا لە تاران، ڕێزی گرت لە پلەوپێگەی بەرزی سەیید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی شەهیدی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان(حیزبوڵڵا).
"مەسعوود پزشکیان" وتی: ئەمریکاو لایەنگرانی رژیمی زایۆنی، پێشانی جیهانیان دا کە مافی مرۆڤ، کەڕامەتی مرۆڤ و یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان چلۆن پێشێل دەکرێ.
سەرۆکی دەزگەی دادی ئێرانیش ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دەزگەی دادەوانی وێڕای پیرۆزبایی و سەرەخۆشیی بەبۆنەی شەهیدبوونی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: سەیید حەسەن نەسروڵڵا زیاتر لە سی ساڵ بێ ووچان لەڕێی خوداو لەبەرامبەر خرابترین و نگریسترین دوژمنانی ئیسلام و مرۆڤایەتیی، خالیسانە جەهادی کرد.
موحسینی ئێژەیی وتیشی: ئەمڕۆکە بەملوێنان کەس لە خەڵک، لە وڵاتانی ئیسلامی، خوازیاری ئەوەن بچنەنێو ریزی خەباتکارانی خۆڕاگریی لە لوبنان و غەززە هەتا بەرەوڕووی زایۆنییە جەنایەتکارەکان ببنەوەو شەڕیان دەگەڵدا بکەن.
ژمارێک لە بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسییەکان بۆ سەرەخۆشی کردن بەبۆنەی شەهیدبوونی سەیید حەسەن نەسروڵڵا لە نووسینگەی حیزبوڵڵا لە تاران ئامادە بوون.