تشرینی یه‌که‌م 20, 2024 12:10 Asia/Tehran
  •  چەسپانی ئاسایش لە شاڕێی ئابووریی ئێران لە باکووری ئوقیانوسی هیندوستان

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : هێزی دەریایی ئەرتەش و سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، ئاسایشی باکووری ئوقیانوسی هیندیان بۆ گەمیە وانی و دەریاوانی بازرگانی وڵات دامەزراندووە.

ئەمیر دەریادار شەهرام ئیرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی مەشقی مورەکەبی ئایونزی دووهەزارو بیست و چوار لە نێو کۆڕی پەیامنێران دا وتی : ئامادەبوونی ئێران لە دەریاکان  ئاسایش هێنەرە و هێڵی گەمیەوانی بەتەواوی لە ئاسایش و هێوری دان .

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپرسایەتی دوو لیژنەی ئاسایشی دەریایی و هەوڵی مرۆڤدۆستانەی ئایونزی لە ئەستۆ دایە و بە جوانی وبەدروستی خەریکی بەڕێوەبردنیەتی.

ئەم مەشقە ئەمڕۆ شەممە بە پەیامی ئاشتی دۆستایەتی و هاودڵی و بەشداری بەکۆمەڵ،  بە بەشداری هێزی سەربازی و ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە ئامادەبوونی وڵاتانی ڕووسیا، عومان، عەرەبستانی سعودی ، هیندستان، تایلەند، پاکستان، قەتەر و بەنگلادش لەسەر دروشمی  لەگەڵ یەکتر بۆ ئوقیانوسی هیندی هێمن و هێور، خەریکە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ