پزشکیان: ئەمڕۆ ڕووبەڕووی شەڕێکی ئابوورین
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەو شتەی وا ئەمڕۆ ڕووبەڕووین شەڕێکی تەواو ئابووریە وتیشی ئێمە لە شەڕی سەربازی ناترسین ئەوان دەزانن لەم بوارەدا ناتوانن کێشە بۆ ئێمە ساز بکەن .
مەسعوودی پزشکیان لە ڕێ و ڕەسمی ڕێز گرتن لە چالاکانی بەرنامەی گەشەی بەرهەمهێنان وتی : شەڕی ئەمڕۆ شەڕێکی ئابووریە ، شەڕی بومب و مووشەک نیە ئێمە موشەکمان هەیە بۆ ئەوەی کە ئەوان نەوێرن پەلامار بکەنە سەرمان ، موشەکمان نیە بۆ ئەوەی کە پەلامار بکەین . پزشکیان بە وتنی ئەوەی کە مووشەکمان ساز کرد کە وەکوو غەزە ، ئیسرائیل نەتوانێ هەر کات و لە هەر شوێنێکەوە بوردمان بکات وتیشی ئەوە سەربەرزی و مەزەنایەتی گەلی غەزەیە کە ئیسرائیل نەیتوانیوە ئەوان بە چۆکدا بێنێ .
سەروک کوماری ئێران ڕەخنەی گرت لە ڕەفتار و کرداری وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە هەمبەر جەنایەتەکانی زۆری ڕژێمی زایونیستی بۆ شەهید کردنی ژنان و منداڵانی فەلەستینی .