وەزیری نەوتی ئێران : کوماری ئیسلامی ئێران نیگەرانی فروشتن و هەناردەی نەوت نیە
وەزیری نەوتی ئێران وتی ئێران هیچ نیگەرانیەکی لە بواری فرۆشتن و هەناردەی نەوت نیە .
موحسین پاکنژاد وەزیری نەوتی ئێران لە وتووێژێکدا لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە وەی کە بە هاتنە سەرکاری دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری نوێ ئەمریکا ڕادە و کوالیتی فروشی نەوتی ئێران دەگوڕدرێت یان نا وتی : وەزارەتی نەوتی کوماری ئیسلامی ئێران بە پشت بەستن بە توانایی پرسێنێلی خۆی لە بەشی کاروباری نێونەتەوەیی هیچ جورە نیگەرانیەکی لە بواری فروش و هەناردەی نەوت نیە .
موحسین پاک نەژاد لە درێژەدا وتی : ئێران هەوڵ ئەدات لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئوپێک و ئوپێک پلاس لە ئوتریش هیچ بەرتەسکیەک لە بواری کەم کردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی قەبووڵ نەکات و هەروا بە هۆی ئەو دوخەی هەمانە پشکی خۆمان لە بازاڕی نەوت بپارێزین .
کوماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای بایکوتەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی کوشکی سپی فرۆشی نەوتی خۆی لە بازاڕی جیهانی زۆرتر کردووە و کڕیارانی نوێشی دوزیوەتەوە .