کانونی دوھەم 23, 2025 08:49 Asia/Tehran

 ڕێبەری  باڵای شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ سەدان خاوەنکار و کارخولقێنەر ، سەرمایەدانەر و چالاکی ئابووری ئێرانی، لاوازبوونی وڵاتی بە وەهم و خەیاڵی دوژمنان وەسف کرد

 ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ سەدان خاوەنکارو کارخولقێنەر  و سەرمایەدانەر و چالاکی ئابووری ئێرانی ئاماژەی بە لێدوانەکانی پرلە  وەهم و خەیاڵ سەبارەت بە لاوازبوونی ئێران کرد و وتی:  داهاتوو  ئەوە دەردەخات کە کێ لاواز بووە، هەروەک چۆن سەدامیش بە وەهمی  لاوازبوونی  ئێران دەستی بە لەشکرکێشی و پەلامار بۆسەر ئێران کرد و ڕەیگانیش بە هەمان بیرۆکە  یارمەتی زۆری بە سەدام دا  ، بەڵام دواجار ئەو دوو کەسە و دەیان کەسی ترکەلەناو هەهم و خیاڵی لاواز بوونی ئێراندا بوون  هەموویان  لەناو چوون و کۆماری ئیسلامیش ڕۆژ بە ڕۆژ گەشەی کرد و ئەم ئەزموونە بە فەزڵی خودا دووبارە دەکرێتەوە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە بەشداری لە  کومەڵگاگەلێک وەک بریکسی بە گرینگ زانی  و بە ئاماژە بە پێویستی چالاکی بەرپرسانی دیپلۆماسی ئێران  بۆ  وەرگرتنی  زۆرترین سوود لەم دەرفەتە گەورەیە  فەرموشیان : سیستەمی دارایی بریکس، کە ئاڵوگۆڕی دارایی لەگەڵ دراوەکاندا دەکات بارستا و  توانایەکی گرنگە، و لابردنی دۆلار لە ئاڵوگۆڕی  بازرگانی زۆر گرنگە. 

هەروەها ڕێبەری شۆڕش ئاگربەست و سەرکەوتن لە غەززەی بە نیشانەیەکی ڕوونی بەدیهێنانی ئەو پێشبینییە ناوبرد کە  خۆڕاگری  زیندووە و دەمێنێتەوە و ڕایگەیاند: ئەوەی لەبەردەم چاوی جیهاندا ڕوودەدات وەک ئەفسانەیەک وایە کە ئامێرێکی جەنگی  زەبەلاح وەک ئەمریکا، بەبێ گرینگی دان بە چەمکە مرۆییەکان، دەتوانن بۆمبی خەندەق شکێن بدەنە ڕژێمی دڕندە و خوێنڕێژی زایۆنی و ئەو ڕژێمە دڕندە و بێ بەزەییانە ١٥ هەزار منداڵ دەکوژێت، بەڵام ناتوانن  بە ئامانجەکانیان بگەن و بەڕێزیان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەگەر تواناکانی ئەمریکا نەبوایە، هەر لە هەفتەکانی یەکەمدا ڕژێمی زایۆنیستی بە چۆکدا دەهات و فەرموویان  ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی ساڵ و چەند مانگێکی ڕابردوودا ئەوەندەی دەیتوانی بۆردومانی غەززەی کرد  ، بەڵام لە کۆتاییدا نەک تەنها نەیتوانی بەو ئامانجە کە سەرکردە بەدبەخت و شەرمەزارەکەی داینابوو، واتە لەناوبردنی حەماس و ئیدارەی غەززە  بگات  بەڵکوو  ناچار بوو لە گەڵ  حەماس  لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت و مەرجەکانی بۆ ئاگربەست قبوڵ بکات.

ناوبراو زیندوویی و سەرکەوتنی بەرخۆدان لە ڕووداوی غەززەی بە نموونەیەک لە بەدیهێنانی نەریتی ئیلاهی سەرکەوتنی بەرخۆدان ناوبرد و وتی: لە هەرکات و  شوێنێکدا کە  بەندە چاکەکانی خودا پت ڕاوەستن و خوڕاگری بکەن ، سەرکەوتن  حەتمیە .

سەرپەیڤ