پزشکیان: تیرۆریستان ئێمە بە تیرۆر تۆمەتبار دەکەن
سەرۆک کۆمار وتی: ئەوانەی لە وڵاتەکەماندا چەندین تیرۆریان ئەنجامداوە، ئێمە بە پاڵپشتیکردنی تیرۆر تۆمەتبار دەکەن.
مەسعوود پزشکیان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵوێزانی وڵاتانی دەرەوە لە سەروبەندی ٤٦هەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شوڕشی ئیسلامیدا وتی: ئەوانەی لە وڵاتەکەماندا چەندین تیرۆریان ئەنجامداوە، ئێمە بە پشتیوانی لە تیرۆر تۆمەتبار دەکەن. ئێمە هیچ تاوانێکمان نەبوو جگە لەوەی دەمانەوێت بە ئازادی بژین و گەلەکەمان لە ئاشتی و ئاسایشدا بژین. پزشکیان جەختی کرد کە ئێمە دەستدرێژکار نین و بە دوای شەڕ و نائارامیدا نەبووین، وتی: لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار، ئیسماعیل هەنیەیان لە تاران تیرۆر کد لە کاتێکدا هەر لەسەرەتاوە دروشمەکەمان ئەوە بوو کە لە ڕێگەی دۆستایەتی و برایەتییەوە پەیوەندیمان لەگەڵ هەمووان هەبێت. باسی مافی مرۆڤ دەکەن و ١٤ هەزار منداڵی بێتاوان لە غەززە لەبەرچاوی جیهان دەکوژن.