بڕیارنامەی ڕێپێوانی سەرانسەری یەومۆڵڵای 22 ڕێبەندان
لە بریارنامەی 22 ڕێبەندان جەخت کرا : وتووێژ لە گەڵ حکومەتی پاوانخوازی ئەمریکا بە ژیرانە و وشیارانە و شە رافەتمندانە نازانین
لە بڕیارنامەی دوازدەهەمین ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەنداندا جەختی لەسەر ئەوە کراوە کە نەتەوەی وریای ئێرانی ئیسلامی هەروا پرسی فەلەستین بە یەکەمین پرسی جیهانی ئیسلامی زانیوە و خوازیاری لەسێدارەدانی دڕندەکاری غەززە و بتۆڕی تاوانکاری ڕژێمی زایۆنیستی-فاشیستین و بە ڕاگەیاندنی پشتیوانیی پتەو لە بەرەی خۆڕاگری، بەتایبەتی فەلەستین، حیزبوڵڵا و ئەنسار الله، و ئیدانەکردنی پلانی کاغەزی ئەمریکا بۆ گۆڕینی نەخشەی ڕۆژئاوای ئاسیا و جیهان، ڕایدەگەیەنین کە دانوستان لەگەڵ حکومەتی خۆبەزلزان و پاوانخوازی ئەمریکا بە ژیرانە و شەرافەتمەندانە نازانین. هەروەها لە بڕیارنامەکەدا هاتووە، "ئێمە گەلی قارەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێزە چەکدارەکان بە شەرەفی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانین و داوا لە بەرپرسانی وڵات دەکەین، بە بەهێزکردنی پێکهاتە ئەمنیەتی و هەواڵگرییەکان، ڕێوشوێنی پێویست بۆ چاکسازی لە حیساباتی هەڵە و وەهم و خەیاڵاتی حکومەتی زاڵخواز ، و ڕێگری لە دزەکردنی ئەندامانی فریوخواردوی دوژمن و ڕەوتە پیلانگێڕەکان لە داڕشتی کارگێڕیی و ئاسایشی وڵات بگرنەبەر".