ئێران ئامادەیە بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ
وەزیری دەرەوەی ئێران جارێکیتر سەبارەت به دانوستان لەگەڵ ئەمریکا وتی: ئێمه ئامادەین له بری هەڵگیرانی بایکۆتەکان لە سەرمان، درێژە بدەین بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا.
عەباس عەراقچی ئاماژەی بەوەشکرد، وەڵامی ئێران بە نامەکەی سەرۆکی ئەمریکا بەپێی ناوەڕۆک و شێوەزاری نامەکەی دراوەتەوە و لە هەمان کاتدا هەلی کەڵکوەرگیران لە دیپلۆماسیش پارێزراوە. عەراقچی دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکای ڕەتکردەوە کە بەردەوام هەڕەشە دەکات ڕێگای زۆر و زۆرەملێ دژ بە ئێران دەگرێتە بەر، بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران هێشتا پابەندە بە دیپلۆماسییەوە و ئامادەیە دانوستانی ناڕاستەوخۆ تاقی بکاتەوە. وەزیری دەرەوەی ئێران جارێکیتر جەختی له سەر ئاشتیانه بوونی بەرنامه ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کردەوە. هەروەها ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ئێران هاوکات لەگەڵ پێبەندبوونی بە ڕێگای دیپلۆماسی و دیالۆگەوە ئامادەیشە بۆ هەموو ڕووداوێکی نەخوازراو و لە بەرگریکردن لە سەروەری و سیادەی خۆی لێبڕشتانە دەجوڵێتەوە.