دانوستانەکەی شەمە لە عومان ئەزموونێکە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەمریکا
نیسان 11, 2025 19:40 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیجی خۆی لە تۆڕی ئیکسدا نووسی : ئێمە بە نیاز پاکی و وریایی تەواوە دەرفەتێکی ڕاستەقینە بە دیپلوماسی ئەدەین
ئیسماعیلی بەقایی وتی ئەمریکا دەبێ ڕێز لەم بڕیارە بگرێت کە سەرەڕای هەراوهوریای دوژمنکارانە دراوە. ئێمە بە نیازین ڕۆژی شەمە مەبەست و جیدیەتی لایەنی بەرامبەر هەڵبسەنگێنین و بەو پێیە بڕیار بدەین و هەنگاو هەڵبگرین . پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران وتبووی ئەگەر لایەنی بەرامبەر ئیرادەی ڕاستەقینەی لە دانوستانەکاندا نیشان بدات گەیشتن بە ئاکام دور لە چاوەڕوانی نابێت.