عەراقچی: لەلایەن ئەمریکاوە، پەیامی دژبەیەک دەبیستین
وەزیری کاروباری دەرەوە لە بارەی گۆڕانی هەڵوێستی بەردەوامی" ستیو ویتکاف" نێردەی ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ودانوستانکاری ئەم وڵاتە لە وتووێژە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران وتی: ڕاستی ئەمەیە کە ئێمە لە لایەن ئەمریکاوە ، پەیامی دژبە یەک دەبیستین.
وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری سەداو سیما لە موسکۆ لەبارەی ئاکام وئەنجامی وتووێژەکان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا وڕادەس کردنی پەیامی نوسراوی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ڤیلادیمیر پوتین وتی: نامەی مەقامی مەزنی ڕێبەری بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەڵگری خاڵی گرینگ بوو وبابەتی جۆربەجۆر وەکوو پرس ومەسەلەکانی ناوچەیی، مژارەکانی دوولایەنە وهاوکاری گەلێک کە لەگەڵ ڕوسیا لە ئارادایە دەگرێتەوە.
سەیید عەبا س عەراقچی بە ئاماژەدان بەمەکە ڤیلادیمیر پوتین لەهەمان دیدار، نامەی نوسراوی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی خوێندەوە وتی: دوای خوێندنی نامەکە لەلایەن بەڕێز پوتینەوە ، لێکدانەوەی تۆکمە کراوم دابە دەستەوە ولەدرێژەیش دا باسی چڕوپڕمان لە بارەی هاوکاریە دوولایەنە وناوچەییەکان کرد. وەزیری کاروباری دەرەوە وتی: لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا ، لەبارەی بڕێک پرس ومەسەلەی ناوچە وگۆڕانکاریەکانی نێودەوڵەتی ، بەتایبەت وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکا وهەروەها وتووێژەکانی نێوان ڕووسیا وئەمریکا ، بەشێوەی چڕ وپڕ قسەمان کرد. بەڕێز عەراقچی وتی: بەڕێز پوتین یش لەم دیدارەدا بابەتە بەرچاوەکانی هێنایە ئاراوە و، بە گشتیی، دەتوانین بڵین کە ئەم دیدارووتووێژە زۆر باش وجیدی وکاریی بوو. سەیید عەباس عەراقچی بە ئاماژەدان بە وتووێژەکان وپێوەندیە دیپلۆماتیکەکانی ئەمدواییەی خۆی وتی: ئامادەیی ئێران بۆ کردنەوەی ڕەوتی دیپلۆماسی ، هەرچەند بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لەلایەن هەموو وڵاتانێک کە لەگەڵیان قسەمان کردووە پێشوازی لێکراوە وهەموو ئەوان هاوکات ئامادەیی خۆیانیان ڕاگەیاندووە کەلەم ڕێبازە یارمەتی بدەن ، بەڵام جارێ ئەم کارە لە ڕێگەی عومانەوە ئەنجام ئەدەین . وەزیری کاروباری دەرەوە لە بارەی ئاسۆی وتووێژە ناڕاستەوخۆکانیش وتی: لە درێژەی ڕیگا، هەڵبەت بەسەرنج دان بە ڕادەی جیدی بوونی لایەنی ئەمریکایی، بڕیارئەدەین کە چلۆن درێژە بدەین . وتیشی: دوست وهاڤاڵانی ئێمە وەکوو ڕووسیا وچین کە پیشتر لە وتووێژە ناڤۆکیەکانی ئێمە دەوریان بووە، ئەتوانن دەوریان هەبێت وهاوکاری بکەن. سەیید عەباس عەراقچی وتی: ئێمە ڕۆژی شەممە بە جیدیەت لە وتووێژی ناڕاستەوخۆ ئامادە دەبێن و بەسەرنج دان بە چۆنیەتی حوزۆری لایەنی بەرامبەر ، کۆبەندی ودادگەری دەکەین کە چلۆن دەبێ ئەم ڕێبازە درێژە ئەدەین .