سەرۆک کۆماری ئێران: ئەرتەش قەڵای بتەوی حکومەت و گەلی ئێرانە
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەرتەشی ئێران قەڵایەکی بتەوە بۆ حکومەت و گەل، سەرچاوەی سەربەرزی و سەربەستی کۆمەڵگا و هاوڕێ و یاوەری گەل و حکومەتە.
"مەسعود پزشکیان" ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا وتی: ئاسایش و ئارامی لە کۆمەڵگادا بە بوونی ئەرتەشێکی بەهێز و ئامادە گونجاو دەبێ و ئەگەر ئەم دەسەڵاتە پڕ بەرەکەتە لە کۆمەڵگادا نەبووایە، کۆمەڵگاکەمان ڕووی ئارامی بە خۆوە نەدەبینی.
سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە: بوونی ئەرتەشێکی ئامادە و بەهێز وایکردووە ئێران بتوانێ گوتارەکانی خۆی لە ناوچەکەدا لە چوارچێوی دامەزراندنی پەیوەندی، ئاشتی و ئارامیدا بباتە پێشەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئێران توانیویەتی بە هاوکاری برایانی ئازیزمان لە ئەرتەش و هێزی سەربازی، هیزی پۆلیس و هێزی ئاسایش، خۆی وەک دەسەڵاتێکی حاشاهەڵنەگر لە ناوچەکەدا بناسێنێ.
ڕێ و ڕەسمی ڕژەی "ڕۆژی ئەرتەش"ی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە سەرانسەری ئێراندا بەڕێوەچوو.