ڕاگەیاندنی ژمارە یەکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان دوای هێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئێران
لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە: کردەوەی دەست درێژکارانەو سەرەڕۆیانەی ڕژێمی زایۆنی لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردان لە مەڕ پەلاماردانی چەند ناوچەیەکی وڵات لەوان ناوچە مەدەنی و سەربازییەکان بووە هۆی شەهید و برینداربوونی کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی ئازیز لەوان ژن و منداڵ و ژمارەیەک لە فەرماندەرانی هێزە چەکدارەکان.
ناوەندی پەیوەندییەکانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم دەستدرێژییە ئاشکرایەی دوژمنی چەپەڵی زایۆنی، کە پێچەوانەی هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییەکانە، بە پەیڕەوکردنی فەرمانی فەرماندەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران (مدظلە العالی»، خەڵکی بەشەرەف، شەهید پەروەرو بوێری ئێرانی ئیسلامی دڵنیا دەکاتەوە کە وەڵامی سەربازەکانتان لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پێکەرو بکەرو لایەنگرانی ئەم پەلەقاژەیە گورچکبڕو پەژیوانکەرەوە دەبێت.