قالیباف ڕوو لە سەرۆکی کنێسێت: پەڵەی شەرمەزارین بۆ مرۆڤایەتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i440508-قالیباف_ڕوو_لە_سەرۆکی_کنێسێت_پەڵەی_شەرمەزارین_بۆ_مرۆڤایەتی
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە بابەتێکدا ڕوو لە سەرۆکی کنێسێت (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی) نووسی: جیهان ئێستا خەریکە گەورەترین جینۆسایدی مێژوو دەبینێ کە بە دەستی ئێوە دەکرێ، ئێوە جێی شەرمەزارین بۆ مرۆڤایەتی.
(last modified 2025-07-31T13:29:00+00:00 )
ته‌مووز 31, 2025 11:54 Asia/Tehran
  • قالیباف ڕوو لە سەرۆکی کنێسێت: پەڵەی شەرمەزارین بۆ مرۆڤایەتی

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە بابەتێکدا ڕوو لە سەرۆکی کنێسێت (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی) نووسی: جیهان ئێستا خەریکە گەورەترین جینۆسایدی مێژوو دەبینێ کە بە دەستی ئێوە دەکرێ، ئێوە جێی شەرمەزارین بۆ مرۆڤایەتی.

محەممەد باقر قاڵیباف لە تویتێکدا لە وەڵام بە سەرۆکی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی کە قسەکانی ئەوی سەبارەت بە غەززە بە فەیک نیوز واتە هەواڵی درۆینە ناو بردبوو، نووسی: سەرۆکی جەنایەتکاری کنێسێت بانگەشە دەکات کە برسێتیی منداڵانی غەززە هەواڵی درۆینەیە. ئەی شەرم بتانگرێ.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتیشی: جیهان شایەتی گەورەترین جینۆسایدی مێژوو بە دەستی ئێوەیە. ئایا کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یونیسێف و ڕێکخراوەکانی فریاگوزار درۆ دەکەن و تەنیا ئێوە ڕاست دەکەن؟ بەڕاستی کە پەڵەی شەرمەزارین بە نێوچاوانی مرۆڤایەتییەوە.