سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران؛ لەسەرمانە یاسای پەرلەمان سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ ئاژانس، لەبەرچاو بگرین
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە بواری چلۆنایەتی هاوکاری کردن لەگەڵ ئاژانس ئەرکمەندە بە لەبەرچاو گرتنی یاسای نوێی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی
محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، کە لە سەرووی شاندێکدا بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی ڕووسی و بە شداری لە بەرنامەکانی هەفتەی وزەی ناڤۆکی ڕووسیا سەردانی موسکوی کردووە لە سەرەتای گەیشتنی بە موسکۆ وتی :
کۆماری ئیسلامی ئێران بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانەی خۆی لە چوارچێوەی کۆنترۆڵ و چاودێریی و ڕێساکانی ئاژانس، بەرنامەی ناڤۆکیی ئاشتیانەی خۆی بەرەوپێش دەبات و ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لە بواری چلونایەتی هاوکاری لە گەڵ ئاژانس پابەندە بە لەبەرچاو گرتنی یاسای نوێی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران . سە رۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران سەبارەت بە کردەوەی سێ وڵاتی ئه ورووپایی له چالاککردنی میکانیزمی گەڕانەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران وتی: به داخه وه ئاژانس له ژێر کاریگەریی ڕژێمی زایۆنی و ئه مریکادایه و ئاژانس ده بێت بۆ گەڕاندنه وه ی ئیعتبار و شکۆمه ندیی خۆی، کاری یاسایی ئەنجام بدات . محەممەد ئیسلامی وتیشی : سەبارەت بە کردەوەی سێ وڵاتی ئەورووپایی لە چالاککردنی میکانیزمی گەڕانەوەی سزاکانی سەر ئێران ، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بە پێی یاسای نوێی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی هەڵسوکەوت دەکات و پابەندە بە لەبەرچاو گرتنی یاسای نوێ مەجلسی شورای ئیسلامی .