ئەدمیراڵ ئێرانی: هێزی دەریایی وڵات تەیارکراو بە کەرەستەوئامێری کوالیتی بەرزە
ئەدمیراڵ شەهرام ئێرانی فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی وێڕای ئاماژە بە کەرەستەو ئامێرە ستراتژییەکانی هێزی دەریایی وڵات وتی: باشتر وایە دوژمنان هزرە بەتاڵەکانیان سەبارەت بە دەسدرێژیی بۆسەر ئێران، فەرامۆش بکەن.
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەش وێڕای ئاماژە بە جێبەجێکرانی سیاسەتی گشتیی لەشکریی وڵات لەلایەن فەرماندەری گشت هێزەکان و پشت بەستنی ئەرتەشی ئێران بە کەرەستەگەلی دەریاگەڕیی کە بەهەوڵ و کۆششی خاوەن پیشەکان و زانستوەران ئامادە کراوە، وتی: هەرئێستا دوو کۆپاپۆڕ لە قووڵایی ئەقیانووسی عوممان لەگەڵ مارێنز و تەکاوەر و هێزە تایبەتییەکان، خەریکی پاراستنی ناوچەی ئاویی وڵاتن و هەموو ڕێگەکانی پەیوەندیی دەریایی وڵات کراوەیە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە بەندەرشاری سەرئاوی کوردستان لە ئاوەکانی وڵاتیش وتی: فەرمانبەرێتی ئەو بەندەرشارە ستراتژیکییە بە قەبارەیەکی یەکجار باڵاوە، پشتیوانی لە یەکە جەنگییەکانی وڵاتەو هەروەها پاپۆڕشکێنی سەهەند وەک کەشتیەکی جەنگیی چەندڕەهەندییش سەرلەنوێ گەیشتە قووڵایی ئاوەکانی وڵات.