فەرماندەی ئەرتەشی ئێران: بێتوو دوژمن هەڵەیەک بکات، وەڵامێکی دەدەینەوە کە هەرگیز نەیبینیوە
شوبات 10, 2026 17:49 Asia/Tehran
فەرماندەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە بەتەواوی ئامادەکاریمان کردووە و دەزانین ئەم دوژمنە زمانی زۆر نەبێ زمانی تر تێناگات.
سەرلەشکەر ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتیشی: ئەمڕۆ مەیدانی بەرگری و مەیدانی دیپلۆماسی مەیدانێکە کە تێیدا بەرگری لە سەربەخۆیی، یەکپارچەیی خاک، بەرژەوەندیی گشتی، ئاشتی و ئاسایشی وڵات و ناوچەکە دەکرێت. سەرلەشکەر ئەمیر حاتەمی ڕوونیشی کردەوە: ئێمە دەزانین ئەم دوژمنە زمانی زۆر نەبێ لە زمانیتر تێناگات و لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا زۆر و توانای ئێمەی بۆ دەرکەوت و ئەمڕۆش لە ئاستێکی بەرزتری ئامادەیی بەرگریداین و بێتوو هەڵەیەک بکەن، بە دڵنیاییەوە وەڵامێک وەردەگرن کە تا ئێستا نە بینیویانە و نە ئەزموونیان کردووە.