-
سەرۆک کۆمار: دوورگە سیانەکان بەشی جیانەکراوەی ئێرانن
شوبات 03, 2024 03:00سەرۆک کۆمار بە پێداگری لەسەر پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی ئێران و دوورگە سیانەکان وەک بەشی جیانەکراوە لە خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: یەکپارچەیی خاک بەردەوام جێی بایەخ و پێداگری بووە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و بێتوو وڵاتێک بیهەوێ ملهوڕی بکات ئێران وەڵامی گورچکبڕی دەداتەوە.
-
زەبری قورسی وەزارەتی ئیتڵاعات لە گەورەترین تۆڕی سیخوڕیی موساد لە ٢٨ وڵاتی جیهاندا
شوبات 03, 2024 07:00وەزارەی ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاندووە: لە گەورەترین هەڵمەتی چەنڕەهەندیی خۆیدا دەیان سیخوڕی موساد لە ٢٨ وڵاتی جیهان لە ئاسیا و ئەورووپا و ئەفریقای ناسکردووە. بە پێی ئەو بەڵگانەی دەستی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران کەوتووە، ژمارێک کەسانی شەڕاشۆ دەستبەسەرکران کە دەستیان هەبوو لە چەن هەڵمەتی تیرۆریستی لە ئێراندا و هەروەها چەن سیخوڕێکی ئێرانیی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتیش ناسکران.
-
رەئیسی: یەکەم پرسی جیهانی ئیسلام، فەلەستین و ئازادکرانی قودسی پیرۆزە
شوبات 01, 2024 08:00سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: یەکەم پرسی جیهانی ئیسلام، فەلەستین و ئازادکرانی قودسی پیرۆزە لە چنگ رژیمی داگیرکەری زایۆنیستی.
-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: گرووپی بریکس دەبێ دەنگی دادخوازیی گەلانی جیهانی بێ
کانونی دوھەم 31, 2024 09:00جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی دیپلۆماسیی ئابووری و سەرۆکی شاندی ئێرانی لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی گرووپی بریکس لە مۆسکۆ وتی: گرووپی بریکس دەبێ دەنگی دادخوازیی گەلانی جیهان بێ.
-
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەرپرسایەتیی حکومەت و کەرتی نادەوڵەتی بۆ بەرەوپێشچوونی ئابووری شی کردەوە
کانونی دوھەم 31, 2024 06:30ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران "پشتیوانی حکومەت، بەتایبەت هەڵگرتنی لەمپەرەکانی سەر ڕێگای کار و پیشە" و "هەست بەبەرپرسایەتیی کردنی بەشی نادەوڵەتی" بە دوو پێداویستیی گرینگ و بوارخۆشکەر زانی بۆ باشتر کردنی باروودۆخ و پێشکەوتنی بەرچاوی وڵات.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: دەرفەت بەترۆریستان نادەین ئاسایشی ئێران و پاکستان بخەنە مەترسیی
کانونی دوھەم 30, 2024 10:30وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ئێمە ڕێز دەگرین لە سەروەریی پاکستان و دەرفەت بە ترۆریستان نادەین جێی هەڕەشەو مەترسیی بن بۆ ئاسایشی دوو وڵاتی دراوسێ.
-
سەردانی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە پێشانگای تواناو پتانسێلی بەرهەمهێنانی ناوخۆ
کانونی دوھەم 30, 2024 08:00حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شؤڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی پێشانگای تواناکانی بەرهەم هێنانی ناوخۆی کرد کە لە شوێن حوسێنیەی ئیمام خومەینی(ڕە) بەڕێوە چووبوو.
-
کەنعانی: بەرپرسایەتی شوێنهاتەکانی تۆمەت پاڵدانە ئێران، لە ئەستۆی بکران و ئەنجامدەرانیەتی
کانونی دوھەم 29, 2024 11:40وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دووپات بوونەوەی تۆمەت پاڵدانی بێ بنەما لە ئێران، چەشنێک چەواشەکاری و پیلانگێڕیی کەسانێکە کە بەرژەوەندییەکانیان لە ڕاکێشانی دوبارەی ئەمریکا بۆ شەڕێکی تازە لەناوچەدا دەبینن، هەتا لەو ڕێگەوە کێشەکانیان بشارنەوە.
-
نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: تاران هیچ پەیوەندیەکی بە هێرشەکەی سەر هێزە ئەمریکیانەوە نیە
کانونی دوھەم 29, 2024 11:30نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەدوای هەڵمەتە بەخۆفڕیەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لەنزیک سنورەکانی سووریاو کوژرانی سێ چەکداری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە ئێران هیچ پەیوەندیەکی بەو پەلامارانەوە نیە.
-
پەرەی ترس و تۆقانی ڕۆژاوا لە پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری هەوافەزادا
کانونی دوھەم 29, 2024 08:00هەواڵدەرییە ڕۆژاواییەکان هاوکات لەگەڵ دەنگدانەوەی هەواڵی سەرکەوتنی تازەی ئێران لە بواری هەوافەزا، دیسان لە چوارچێوی بانگەشەی بێ بنەمای نیگەرانی لە پێشکەوتنەکانی ئەمدواییەی تاران، دەستیان دایەوە دووپات کردنەوەی تۆمەتەکانی ڕابردوویان.