کانونی دوھەم 13, 2023 23:05 Asia/Tehran
  • شیری دایک  ڕێگرە لە توش بوون بە ئەگزیماو ھەناسەبڕکێ و ئالێرژی لە منداڵانی ساوادا

توێژەران لە توێژینەوەیەکی نوێدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە، ئەو کۆرپانەی وا زیاتر لە سێ مانگ شیری دایکیان پێدەدرێت، بەهۆی ئەو مۆلیکولانەی لە شیردا هەن، کەمتر توشی مەترسیی وەک ئەگزیما و ھەناسەبڕکێ و ئالێرژی دەبن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیرنا، توێژەران لە توێژینەوەیەکی نوێدا لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی ویلایەتی پێنسیلڤانیا بۆیان دەرکەوتووە کە ڕەنگە مۆلیکولە بچووکەکانی ناو شیری دایک یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە کێشەی ئالێرژی لە کۆرپەدا.

توێژەران پێیان وایە ئەم دۆزینەوە نوێیە دەتوانێت یارمەتیی دایکان بدات بۆ زیاتر شیرپێدان یان ڕەچاوکردنی بەرنامەیەکی ڕێک و پێکی خواردن بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەستیاری و ئالێرژی لە منداڵەکانی ساوادا.

بە قسەی توێژەران شیری دایک خۆراکی سروشتییە بۆ کۆرپە، کە ماددە خۆراکیەکان و دژەتەنی پێویست بۆ گەشەکردنی دروست دابین دەکات. دژەتەنەکانی ناو شیر کۆرپە لە نەخۆشی و هەوکردن دەپارێزن.

سەرپەیڤ