وزە و چەمکەکانی پێوەندیدار لەگەڵی؛ گەیاندنی گەرمی و تیشکدانەوە
سەرجەم ئەو کردارە کەشیانەی کە لە بەرگی گازی زەویدا ڕوودەدەن، لە ئەنجامی ئەو وزەیەوەیە کە لەخۆرەوە وەریدەگرێت.
بە هۆی گۆڕانی هایدرۆجین بۆ هیلیۆم، بەڵام سەرچاوەکانی دیکەی وزە بڕێکی زۆر کەم بەرهەم دێنن، کە نزیکەی (.،.١٪)ـە وەک وزەی (زەوی و خۆر و هەڵکشان و پیشەسازیەکان و ئۆتۆمبێل و گەرم کردن و هتد). چڕیی وزە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێلی دیکە جیاوازە، لە هەندێ شوێن و لە هەندێ مادە سودی زۆر وەردەگرێت، واتە بڕی وزەی بەرهەم هاتوو زیاترە لە بڕی وزەی لەدەستچوو. بوڵام بە پێچەوانەشەوە لە هەندێ شوێن لە هەندێ مادەی دیکەدا سودێکی زۆر کەم وەردەگرێت لە وزە، ئەمەش واتە بڕی وزەی لەدەست دراو زیاتر لە بڕی وزەی بەرهەم هاتوو، بەم هۆیەوە وزە لە نێوان شتەکان و لە جیهاندا دەگوازرێتەوە، لە ناوچەی وزە زۆرەوە (وزەی زۆری بەرهەمهێنراو) بۆ ناوچەی وزە کەم (وزەی کەم بەرهەم دێنن)، بەم ڕێگایانەی خوارەوە:
گەیاندنی گەرمی
بریتییە لە گواستنەوەی وزە یان گەرمی هەستپێکراو لە ڕێگەی گەردیلەکانی مادە ڕەقەکان و مادە بەریەک کەوتەکانەوە (لێکەوتەکان) وەک گواستنەوە وزە لە خاکەوە بۆ چینێكی تەنکی هەوای نوساو(لکاو) بە ڕووی زەویەوە.
تیشکدانەوە
گواستنەوەی گەرمی بەڕێگای تیشکدانەوە لە سەرجەم ئەو تەنانەدا ڕوودەدات کە گەرمییان زیاترە لە سفری ڕەها (-٢٧٣ س)، کە تەنەکان بەهۆی هەڵمژینی تیشکەوە وزە وەردەگرن، ئەو تەنانەی کە گەرمییان نزیکە (هاوشێوەیە) لەگەڵ گەرمیی ژینگەکەی دەوروبەریان، ئەوا وەرگرتن و ون کردنی وزە یان بەیەک بڕە (یەکسانە)، بەڵام ئەو تەنانەی کە گەرمییان زیاترە لە ژینگەکەی دەوروبەریان، ئەوا ونکردنی وزەیان زیاترە لە وەرگرتن و پێچەوانەش دروستە، بڕ و هێزی تیشکی نێردراو لە هەر تەنێکەەوە پشت دەبەستێت بە پلەی گەرمیی ئەو تەنە، تیشکی دەرچوو لەسەر شێوەی شەپۆلی کارۆموگناتیسیە و دروێژیەکەی پێچەوانەیە لەگەڵ پلەی گەرمی تەنەکان، هەرچەندە پلەی گەرمی تەنەکان زیاتر بێت، ئەوا توانای تیشکدانەوەیان زیاترە و شەپۆلەکانیان کورتە، درێژی شەپۆل بریتیە لە ماوەی نێوان دوو لوتکە یەک لە دوای یەک.
تیشکی خۆر چڕیی زۆرە و شەپۆلەکانی کورتە، بەهۆی بەرزی پلەی گەرمیی خۆرەوە، بەڵام تیشکی زەوی هێزی کەمترە و شەپۆلەکانی درێژە، بەهۆی نزمیی پلەی گەرمیی زەوی بە بەراورد لەگەڵ پلەی گەرمیی خۆردا، نزیکەی (٩٩٪)ی ئەو شەپۆلانەی کە لە خۆرەوە دەردەچن درێژیەکەیان لە نێوان (.،١٧ - ٢،٥ ) مایکرۆمەتردایە، وە (٩٥٪)ی ئەو تیشکانەی لە زەویەوە دەردەچن درێژیەکەیان لە نێوان (٢،٥ - ٢٥) مایکرۆمەتردایە (یەک مەتر = یەک ملیۆن مایکرۆ مەتر).