تورکیا : ئوپڕاسیونی سەربازیی لە عەفرین بەردەوامە...
بەکر بوزداغ وتەبێژی دەوڵەتی تورکیا لە کاردانەوە بە پەسەن کرانی گەڵاڵەی ئاگربڕی سی ڕۆژە لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانی وتی کە ئەو گەڵاڵەیە کاریگەری دانانێ لە سەر ئوپڕاسیونی سەربازیی تورکیا لە باکووری سورویا .
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەرئەنجام دوای سێ ڕۆژ وەدوا کەوتن بۆ دەنگ دان سەبارەت بە ئاگربڕ لە سووریا بۆ وێنە غووتەی ڕۆژهەڵاتیی دیمەشق کۆبوونەوەی پێکهێنا و ڕەزامەندیان دەربڕی لە گەڵ زۆربەی دەنگەکان سەبارەت بە ئاگربڕ.
ئەو ڕێککەوتنە سی ڕۆژەیە خوازیاری ڕێککەوتنی هەموو تێکهەڵچوونەکان لە سووریا بووە و لە لایەنە تێکهەڵچووەکانی دەیەوێ بوار بۆ گەیشتنی یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە بۆ ناوچە ئاڵۆزەکان خۆش بکات .
کاربەدەستانی تورکیا بەرەنگاری هەرچەشنە ناڕەزایەتی و ڕەخنەیەک بەرامبەر ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەم وڵاتە بە دژی هێزی کورد لە ناوچەی عەفرین لە باکووری سوریا دەبنەوەو تائێستا زۆرتر لە 786 کەس لەم وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ڕەخنەگرتن لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە عەفرین گیراون.
شاڵاوی سەربازییانەی سوپای تورکیا و ھاوپەیمانە تیرۆریستەکانی دژی کوردانی شاری عەفرین لە باکووری سووریا لەژێر ناوی چڵەزەیتوون لە ڕۆژی شەممە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکراوەو ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشانە ڕایگەیاندووە: ئەو ھەنگاوەی تورکیا بەزاندنی دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی سووریا دێتە ئەژمار.