نیسان 02, 2018 17:46 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی دەیان کەس بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ تاقمی گوێلەن لە تورکیا

بە فەرمانی داواکاری گشتیی تورکیا ٢٥٧ کەسی دیکە بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ تاقمی گوێلەن، ھۆکاری سەرەکیی کودەتاکەی ژوئیەی ٢٠١٦ی ئەم وڵاتە قۆڵبەست کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ئەم قۆڵبەست کراوانە حەوتەی ڕابردوو لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا لەوانە ئانکارا، ئاگری، قونیە، ئادانا، ئانتالیا، گوموشخانە، توکات و سیواس قۆڵبەست کران کە لەنێوانیاندا کۆمەڵێکی زۆریان سەربازو ئەفسەرس ئاسایشتین.

کاربەدەستانی تورکیا ژمارەی کەسانی ڕاپێچ کراو لە پەیوەندی لەگەڵ گوێلەنیان نزیکەی ١٧٠ ھەزار کەس ڕاگەیاندووە و وتوویانە کە ئەم کەسانە لە کودەتاکەی ١٥ی ژولای تورکیادا ڕۆڵیان ھەبووە.

لەو کودەتایەدا ٢٤٩ کەس کوژران و دووھەزارودووسەد کەسیش بریندار بوون.

ڕەوتی دادگایی کرانی ھۆکارانی کودەتا سەرنەگرتووەکەی تورکیا لە سەرچاوەکانی دادەڤانی دا ھەروا بەردەوامەو تورکیا فەتحۆڵڵا گوێلەن بە ھۆکاری کودەتاکەی ١٥ی ژوئیەی ٢٠١٦ لەو وڵاتەدا دەزانێت کە تیای دا ٢٥٠ کەس کوژران و پتر لە دووھەزار کەسیش بریندار بوون.

دەوڵەتی ئانکارا دوای کودەتاکەی 15ی ژولای، لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا دژی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گوێلەن، دەیان هەزار کەس لە لەشکریان ، پۆلیس، دادوەران، مامۆستایانی زانکۆو فێرکاران و کارمەندانی دەوڵەتی ڕاپێچ کردووەو یان لە کار هەڵیپەساردوون و یاخود خستوونیەتە بەر پەیگەڕی یاسایی و دادەڤانی.

ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گوێلەن لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکا هەروا لەو کێشانەی تورکیایەو بووەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک وڵات. سەرباری ئەمەش گوێلەن وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە دەست هەبوونی لە کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو، دەوڵەتی ئانکارا بە سەرکوت کردن و داپڵۆساندن و لەنێو بردنی دەنگە نەیارەکان تۆمەتبار دەکات.