ڕەخنەی یەکێتیی ئوروپا لە کەڵکی هەڵەوەرگرتنی تورکیا لە پەنابەران
وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئورپا لە بەیاننامەیکی هاوبەشدا کەڵک وەرگرتنی ئامێری دەوڵەتی تورکیا لە پەنابەرانی بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجگەلی سیاسی ڕەت کردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئوروپا ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیکدا ڕەخنەیان گرت لە بڕیاری تورکیا بۆ کرانەوەی سنوروەکانی خۆی بۆ پەنابەران بەرو ئوروپا و جەختیان کرد کە بڕیاری ئانکارا بۆ کرانەوەی سنوروەکانی خۆی لە گەڵ یونان لەەبرچاو نەگرتنی ڕێککەوتنی پەنابەران لە ساڵی 2016 لە گەڵ ئەو یەکێتییەیە . وەزیرانی دەرەوەی ئوروپا لە کۆتایی دانیشتنی لە زاگرب بە دەرکردنی ئەو بەیاننامەی وێڕای نیگەرانی دەربڕینی قوول لە دۆخی سنووری یونان تورکیا ڕایانگەیاند کە ئەو بڕیارەی ئانکارا قەبووڵکراوە نیە . لەو بەیاننامەیدا جەخت کراوە بارودوخ لە سنوروەکانی دەرەوەی ی ەکێتی ئورپا قەبووڵکراوە نیە و کوچببەران نابێ لە لایەن ئانکاراوە هان بدرێن بۆ هەوڵدان بۆ تێپەڕینی نایاسایی زەونی و دەریایی .دوای ئەوەی کە یەکێتیی ئورپا لاگری نکگرد لە کردەوەکانی سەربازی تورکیا لە ئیدلەبی سووریا ، دەوڵەتی ئانکارا هەڕەشەی خۆی لە مەڕ کرانەوەی سنوورەکانی لەسەر پەنابەرانی ئاوارە بەرو ئوروپا جێ بەجێ کرد .