بەرپرسێکی کوردی تورکیا بە بڕیاری دادگەی ئەم وڵاتە زیندانی دەکرێت
ئاب 14, 2020 16:46 Asia/Tehran
هاوسەرۆکی شارەوانیی ناوچەى «یەنیشەهیر»ی ئامەد، بە بڕیاری دادگای باڵای تورکیا قۆڵبەست و زیندانی کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی «فورات نیوز»، بە بڕیاری دادگای باڵای تورکیا ئیبراهیم چیچەک،هاوسەرۆکی شارەوانیی ناوچەى «یەنیشەهیر»ی ئامەد،قۆبەست و ڕەوانەی زیندان کرا.
ئیبراهیم چیچەک لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاری ساڵی رابردوو وەک هاوسەرۆکی شارەوانیی «یەنیشەهیر»ی ئامەد هەڵبژێردرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە بەشداریی لە چەند خۆپیشاندانێکدا کرد بوو ، بەڵگەنامەى دەستبەکاربوونی پێنەدرا.
چیچەک دوای ئەوەى پۆستی هاوسەرۆکی شارەوانییەکەى لێ سەندرایەوە، لە ئێستاش دا لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیرکراوەو دەستگیرکردنەکەشی بە پاساوی ئەوەبووە کە ساڵی٢٠١٥ بەشداری رێپێوانی سەندیکای زەحمەتکێشانی زانستی و پەروەردەی (ئەیتم - سەن)ی کردووە، کە بۆخۆی ئەندامی سەندیکاکە بووە.