ئه‌یلوول 14, 2020 12:01 Asia/Tehran
  • هێرشی چەکداری بۆ سەر کرێکارانی کورد لە  شارێکی تورکیا

بەهۆی هێرشی چەکداری بۆ سەر ئۆتۆمبیلی کرێکارانی کوردی ئەرجیشی لە ناوچەی دینار هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئێفیونی تورکیا کرێکارێک گیانی لەدەست دا و ٢ کرێکاری دیکە بریندار بوون.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کرێکارانە  لە بواری بیانسازی کاریان دەکرد و خەریکی ڕۆیشتن بۆ شوێنی کاری خۆیان بوون کە لەلایەن کەس یان کەسانی نەناسراوەوە کە هێشتا ئامانجیان ناڕوونە، هێرشیان کرایە سەر و بەو هۆیەوە ئوزکان. ت ی ٢٥ ساڵان دەکوژرێت و دوو کرێکاری کوردی دیکەش بە ناوەکان فرات. ت و ئێمرا.ع بریندار دەبن.

 دوو کرێکارە کوردەکە  بۆ نەخۆشخانەی  حکومەتیی  یئێفیوون گوازرانەوە .

سەرپەیڤ