ئه‌یلوول 19, 2020 10:01 Asia/Tehran
  • تورکیا داوای لە بەریتانیا کردووە عوسمان بایدەمیر رادەستبکاتەوە

داواکاری گشتیی ئامەد داوای لە دەسەڵاتی دادوەری تورکیا کردووە، کار بکەن بۆ دەستگیرکردنەوە و گێرانەوەی عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لەئێستادا لە بەریتانیایە.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا داواکاری گشتیی شاری ئامەد داوای کردووە، بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە هەوڵ بدرێت بۆ دەستگیرکردنەوە و گێڕانەوەی عوسمان بایدەمیر بۆ تورکیا.هاوکات داواشیکردووە، لە نێوان حەوت ساڵ و نیو بۆ 15 ساڵ سزای زیندان بەسەر بادەمیردا بسەپێنرێت.

میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، لەسەر ئەو دۆسیە بە فەرمی داواکارییەک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەریتانیا کراوە کە عوسمان بایدەمیر رادەستی تورکیا بکەنەوە.

دوای چڕبوونەوەی هەڵمەتی گرتن و دەستبەسەرکردنی پەرلەمانتاران و سەرۆک شارەوانیەکانی هەدەپە لە ساڵی 2016 بەدواوە، بەشێک لە سیاسەتمەداران و چالاکوانانی سەر بەو حزبە یەک لەوانە عوسمان بایدەمیر روویان کردە دەرەوەی ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ