تورکیا لە ناکاو گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق دا ڕادەگرێت
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق ڕایگەیاند که ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ئاگاداریان کردوونه‌ته‌وه، له ڕۆژی شه‌ممە سێھەمی ئۆکتۆبه‌ر، گه‌شتی هاتوچۆی فڕۆکه‌وانیی نێوان تورکیا و عێراق به ته‌واوی له‌لایه‌ن تورکیاوه ده‌وه‌ستێنرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێکی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی مه‌ده‌نیی عێراق دا هاتووه، ئاگاداری سه‌رجه‌م گه‌شتیاران و هێله‌کانی فڕۆکه‌وانی له سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌که‌ینه‌وه، که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی مه‌ده‌نی تورکیاوە ئاگادار کراوینه‌ته‌وه، کە تورکیا بە نیازەه بە ته‌واوی گهشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق دا ڕابگرێت.
ئاماژه بەوەنش کراوە کە، بڕیاره‌که به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو له‌لایه‌ن تورکیاوه دراوه و له ڕۆژی شه‌ممە سێھەمی ئۆکتۆبهرەوە ده‌خرێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه و کاتی کۆتاییهاتنی بڕیاره‌که و ئاساییکردنه‌وه‌ی گه‌شتی فڕۆکه‌وانیی نێوان هه‌ردوو وڵاتیش دیار نییه و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی مه‌ده‌نیی تورکیا بڕیار له‌وباره‌وه ده‌ده‌ن.
ئه‌و بڕیاره‌ی تورکیا له کاتێکدایه که ته‌نیا گه‌شته‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق وه‌ستاندووه، به‌لام بۆی ھەیە ئه‌مه وه‌ڵامێکی تورکیا بێ له به‌رانبه‌ر ڕاگرتنی گه‌شته‌کان له ماوه‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، به‌هۆی ھێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا .