تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 01:52 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان: ئەرمینیا دەبێ لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان بڕواتە دەرەوە

«جەیھون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان وێڕای ئاماژە کردن بە نێکھەڵچوونی ھێزەکانی ئەم وڵاتەو ئەرمینیا لە ناوچەی کێشەلەسەری «قەرەباغ»، وتی: ھێزەکانی ئەرمینیا دەبێ لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ئازەربایجان بکشنەوەو ئەمە ھێڵێکی سوورە بۆ وڵاتەکەمان و ھەتا گەییشتن بەم ئامانجەش لە سەر خەباتی خۆمان بەردەوام دەبین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بایرامۆف» ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاویەش دا لەگەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: سەرباری ئەمەی کە لە ساڵی ١٩٩٤ی زایینییەوە ئاگامان لە ھەڵوێستی تێکدەرانەی ئەرمیتیا بوو لەمەڕ چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەی «قەرەباغ»، کەچی لە ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن کاربەدەستانی سیاسی و سەربازیی تازەی ئەم وڵاتەوە زەبرێکی ق ورس لە ڕەوتی وتووێژەکان درا.

وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان وێڕای ئاماژە کردن بە پێکدادانەکانی ئێستای ھێزەکانی ئەم وڵاتە و ئەرمینیا لە ناوچەی کێشەلەسەری «قەرەباغ»، وتی: ھێزەکانی ئەرمینیا دەبێ لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ئازەربایجان بکشنەوەو ئەمە ھێڵێکی سوورە بۆ وڵاتەکەمان و ھەتا گەییشتن بەم ئامانجەش لە سەر خەباتی خۆمان بەردەوام دەبین.

چاووش ئوغلوش لە پرێس کۆنفرانسە ھاویەشەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئاگربڕەکەی «قەرەباغ» گرفتی ناوچەی قەوقازی باشووری چارەسەر ناکات، وتیشی: کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان دەبێ داوا لە ئەرمینیا بکەن کە ھێزەکانی لە سەرزەوینەکانی ئازەربایجان بباتە دەرەوە. 

سەرپەیڤ