کڕینی سیستێمی ئێس ٤٠٠ ی رووسی تورکیا لە سزادانەکانی ئەمریکا نزیک دەکاتەوە
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ھەڕەشەی کردووە کە کڕینی سیستێمی ئێس ٤٠٠ ی رووسی لە لایەن تورکیاوە ھێڵی سووریانەو تورکیا بەرەوڕووی سزاکانی ئەمریکا دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ئەلعەرەبیە، «کڵارک کۆبه‌ر» به‌رپرسی فرۆشتنی چه‌ک و چۆڵی ئەمریکا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وهی ئەو وڵاتە،ڕۆژی پێنج شەممە بە رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: تورکیا خۆی بە سیستێمی ئێس ٤٠٠ ی ڕووسیاوە سەرقاڵ کردووە کە دیارە ئه‌مهش بۆ ئەو وڵاتە مه‌ترسیی هه‌یه، چونکو ئه‌مه‌ریکا رێی پێ نادات و ئه‌گه‌ر هه‌ر سووریش بێت لە سەر ئەو بڕیارەی، ئەوسا بە دڵنیاییەوە بەرەوڕووی سزاکانی ئەمریکا دەبێتەوە.
«کڵارک کۆبه‌ر» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دوای ئه‌وه‌ی «ئەردوغان»ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا حەوتەی رابردوو رایگە‌یاند، وڵاته‌که‌ی له ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر سیستێمی به‌رگریی ئاسمانیی تاقی کردووه‌ته‌وه که سیستمێکی رووسییه، سزادانی تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا ئاماده کرا، چونکو ئه‌مه‌ریکا ھەر له سه‌ره‌تاوه رایگه‌یاندووه که دژی ئه‌وەیە تورکیایەک کە ئەندامی «ناتۆ»یە ڕوو لە کڕینی وەھا سیستێمێک بکات.
ناوبراو وتووشیەتی: ساڵی پار ئه‌مه‌ریکا تورکیای ئاگادار کرده‌وه که تاقیکردنه‌وه‌ی سیستمی ئێس ٤٠٠ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه، هێڵی سووره ، چونکو تورکیا کە له ٢٠١٧دا ئه‌و سیستێمه‌ی له رووسیا کڕیوه، مه‌به‌ستی نزیکبوونه‌وه له‌و وڵاته بووه. ھەر بۆیە ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی سزای ئه‌مه‌ریکای به‌دواوه ده‌بێت.