دۆزینەوەی ۸۲۴ کوژراو و بریندار لە ئیزمیر، سەدان کەس بێ سەروشوێنن
ژماری کوژراوانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئیزمیر بۆ 24 کەس به‌رزبوه‌وه و کۆی گشتی برینداره‌کانیش گه‌یشتوه‌ته 800 که‌س .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فریاکه‌وتن و کاره‌ساته‌کانی تورکیا رایگه‌یاند: ژماری کوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی دوێنێی ئیزمیر بۆ 24 به‌رزبوه‌وه و کۆی گشتی برینداره‌کانیش گه‌یشتوه‌ته 800 که‌س و گه‌ڕان به‌دوای قوربانیه‌کانی دیکه‌ش که له‌ژێر باڵه‌خانه روخاوه‌کاندان به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فریاکه‌وتن و کاره‌ساته‌کانی تورکیا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیان له‌ژێر باڵه‌خانه و خانوه روخاوه‌کاندان.
هەریەک لە حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ، لە پێوەندی لە گەڵ هاوشانە تورکیاییەکانی خۆیان ، هاوخەمیی خۆیان لە گەڵ گەل و حکومەتی تورکیا دەربڕی و ئامادەیی ئیرانیان بۆ گەیاندنی یارمەتی راگەیاند .