لەیلا گۆڤەن بۆ مەسعود بارزانی : شەڕی براکوژی راگرن
لەیلا گۆڤەن لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ چەند سیاسەتوانی کوردی تورکیا لە پەیامێکدا بۆ مەسعوود بارزانی داوای ڕاگرتنی شەڕی براکوژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەیلا گۆڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیمۆکراتیک و چەند سیاسەتوانی کوردی تورکیا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان وتی: ئەبێ یەکگرتوویی و یەکێتی لە نێوان کوردەکان دروست ببێت، ڕێگاچارەیەکی دیکە بوونی نییە. ئەبێ کۆتایی بە براکوژی بێت.
گۆڤەن لە درێژەی قسەکایدا روو لە مەسعوود بارزانی وتی: لە ئەم سەدەیەدا چی دیکە کەس ناتوانێت بڵێت کوردەکان بوونیان نییە. کوردەکان هەن و لە نیشتمانی خۆیان ژیان دەکەن و باجەکەشیان داوە. تورکیا وردە وردە لە هەرێمی کوردستان پیاوە هەواڵگرییەکانی خۆی جێگیر دەکات. ئێمەش لێرەوە بۆ مەسعوود بارزانی پەیامێکمان هەیە. کۆتایی بهێنن بە براکوژی. کێ دەیەوێت ئێمە بە گژی یەک بدات.؟