کانونی یه‌که‌م 17, 2020 12:14 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو تورکیا وەڕێ کەوت

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای تورکیا گەییشتە ئانکارا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: «کازمی» ئەمڕۆ بەیانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وەزیرانی لە گەشتێکی فەرمی دا بەغدای بەرەو ئانکارا بەجێ ھێڵا.

ئەم بەیاننامەیە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، کازمی لەم گەشتەی دا لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆمارو کاربەدەستانی دیکەی تورکیا سەبارەت بە بەھێز کردنی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیاو کۆمەڵێک دۆسیەو بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردووک لا باس و وتووێژ دەکات.

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق شەوی چوار شەممە بەمەبەستی بەستێن خۆش کردن بۆ سەردانەکەی «کازمی» گەییشتە ئانکاراو ڕۆژی چوارشەممەش لەگەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو» ھاوتای تورکیایی خۆی سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایەنەو بابەتگەلی ناوچەیی وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ