بەردەوامیی ھێرشی تورکیا بۆسەر مۆڵگەی یەکینەکانی پاراستنی گەل«یەپەگە» لە باکووری سووریا
چوار کەس لە چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی گەل«یەپەگە» لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی «تی ئاڕ تی»، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: چەکدارانی «یەپەگە» کە بە نیازی کنەکردنە نێو شەڕگەی «کانیی ئاشتی» لە باکووری سووریا بوون بۆ تێکدانی سەقامی ئەو ناوچەیە لە لایەن ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتەوە درانە بەر تفەنگ و کوژران.
ئۆپراسیۆنی «کانیی ئاشتی»ی تورکیا لە ڕۆژی نۆھەم ھەتا حەڤدەھەمی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ لە سنووریی باشووریی ئەم وڵاتەو بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە بوونی چەکدارانی کوردی نەیاری دەوڵەتی ئانکارا دەستی پێ کرا.
دەست درێژکاریی تورکیا بۆ سەر باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا گەلێک جار لەگەڵ ئیدانە کردنی جەماوەرو دەوڵەتی ئەم وڵاتەو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.