پەلاماری ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری تەل رەفعەت لە باکووری سوریا
حوزهیران 14, 2021 09:46 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگریی تورکیا باسی پەلامار ئەرتەشی ئەم وڵاتەی کرد بۆسەر یەکینەکانی پاراستنی گەل ( یەپەگە) لە شاری تەل رەفعەت لە باکووری سوریا .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەم پەلامارە لە کاردانەوە بە پەلاماری بە تۆپخانەی یەپەگە بۆسەر نەخۆشخانەیەک لە باکووری سوریایە .
لە درێژەی بایننامەکەدا هاتووە ، رۆژی رابردوو لە دوو پەلاماری بەجیا لە لایەن یەپەگەوە بۆسەر شاری عەفرین لانیکەم 18 کەس کوژران و 33 کەس بریندار بوون .
مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هەسەدە رایگەیاندووە ئەم پلامارانە کاری ئەوان نەبووە .
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لەم دواییانەدا رایگەیاند بڕیاریداوە سەرباری دژایەتی کردنی سوریا و عێراق درژە بدات بە هەڵمەتی سەربازیی خۆی لە نێو خاکی ئەم دوو وڵاتە .