پەیامی پیرۆزبایی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»
ئاب 26, 2021 20:00 Asia/Tehran
دوابەدوای ڕەواتنەکرانی پەیامی پیرۆزبایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیھان بۆ «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»، وەزیری دەرەوەی تورکیاش دیاری کرانی ھاوتا ئێرانییە تازەکەی پیرۆز کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵلاھییان» وەزیری دەرەوەی تازەی ئێران، دیاری کرانی لەو پۆستەدا پیرۆزبایی لێ کرد.
پێشتر وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ڕوسیا، کۆماری ئازەربایجان و کوێتیش پەیامی پیرۆزبایییان بۆ وەزیری دەرەوەی تازەی ئێران ڕەوانە کرد بوو.
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە دەنگی متمانەی نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وەکو وەزیری تازەی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵبژێردرا.