ئه‌یلوول 03, 2021 16:43 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی تورکیا لە ھەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپا لە بەرامبەر پەناخوازانی ئەفغانی

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ھەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپای لە بارەی وەرگیرانی پەناخوازانی ئەفغانی لە لایەن ئانکاراوە لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە بە جێگای قەبوڵ نەزانی.

بە پێی ڕااپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ ھاوتای ھۆڵەندیی خۆی وتی: ئێمە لەگەڵ ئەورووپا سەبارەت بە وەرگرتنی پەناخوازان ھاوییروڕاین و سەرباری تێپەڕینی ساڵێک بەسەر پێشنیارەکەمان بۆ تازەکردنەوەی ڕێککەوتنەکە ھێشتا ھیچ پەیوەندییەکمان پێوە نەکراوە.

«چاووش ئوغلو» وتیشی: ڕادەی پەڕینەوەی پەناخوازان بۆ ئەورووپا لەسەدا ٩٥ کەم بووەتەوە، بەڵام یەکێتیی ئەورووپا بەڵێنەکانی خۆی ڕانەپەڕاندووە.

بە قسەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، یەکێتیی ئەورووپا دەبێ بۆ لێکدانەوەی ھرووژمی تازەی ئاوەرەکانی ئەفغانی بۆ ئەم ناوچەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان دانوستان بکرێت.

سەرپەیڤ