کانونی یه‌که‌م 17, 2021 15:47 Asia/Tehran
  • ھەواڵە دڵتەزێنەکەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تورکیای ئەردوغان

ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری دا دەرکەی دانوستانی ئەندامەتیی تورکیا لەم یەکێتییەدا بە قەپات کراوی بھێڵێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆتادانیشتنی ساڵی ٢٠٢١ دا لە بەر پابەند نەبوونی تورکیا بە پێوەرو ئەوبەرایەتییەکانی ئەورووپا، بە زۆرینەی دەنگەوە بڕیاریان دا دەرکەی دانوستانی ئەندامەتیی تورکیا لەم یەکێتییەدا بە قەپات کراوی بھێڵێتەوە.

لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم ئەنجومەنەدا وێڕای ئاماژە کردن بە مەودای ڕوولەپەرەی ئانکارا لە پێوەرەکانی یەکێتیی ئەورووپا ھاتووە: بە داخەوە لە وەھا ڕەوشتێکدا لێکدانەوەی کراوەو یان داخراو بوونی دۆسیەی دانوستانەکانی ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا ڕێی تێ ناچێت.

لە بەیاننامەکەدا تیشک خراوەتە سەر تێکچڕژاوی و یەک نەگرتنەوەی سیاسەتە دەرەکییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لە بواری دیموکراسی، مافی مرۆڤ و مافی تاکەکەس و  ئینجا لە ڕوانگەکانی ئانکارا پەیوەست بە بەرتەسک کردنی ئازادیی ڕادەربڕین و سەربەخۆ نەبوونی ھیزی دادەڤانیی ئەم وڵاتە ڕەخنە گیراوە.

جێگای ئاماژەیە ڕەوتی دانوستانی ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە دەستی پێ کراوە، دوابەدوای سەرھەڵدانی کودەتا گومانلێکراوەکەی ساڵی ٢٠١٦ ھەڵپەسێردرا.  لە پاش ئەوەش لە بەر بەزێندرانی سنوورو پێوەرەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە لایەنە ئانکاراوە ، ڕەوتی دانوستانەکان بە یەکجاری و بە شێوەی فەرمی پەکی خراوە.

سەرپەیڤ