ئادار 01, 2022 17:47 Asia/Tehran
  • تورکیا ئاوەڕێکانی خۆی لە ڕووی پاپۆڕە جەنگییەکان داخست

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی داخرانی ئاوەڕێکانی ئەم وڵاتەی کرد لە ڕووی پاپۆڕە جەنگییەکان.

گەرووی «بۆسفۆر» تەسکە ڕێگایەکی ئاوییە لە وڵاتی تورکیا کە دەریای ڕەش بە دەریای مەڕمەڕەوە دەنووسێنێ. ئەم گەرووە دوو کیشوەری ئەورووپاو ئاسیا لێک دادەبڕێ. گەرووی «داردانێل»یش گەروویەکە لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا کە دەریای ئیژە بە دەریای مەڕمەڕەوە دەلکێنێ.

«مەولوود چاووش ئوغلو» شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە دوای کۆبوونەەوەی دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاند: بە ھەموو وڵاتان بە تایبەت وڵاتانی قەراخی دەریای ڕەش بە بارەی قەدەغەی پەڕینەوەی پاپۆڕە جەنگییەکانیان لە ئاوەڕێ وگەرووەکانی تورکیا وشدارییان داوە.

«چاووش ئوغلو» وتیشی: تورکیا ھەتا ئەم چرکەیە بە سەرنجدانی ئەو دەستەڵاتەی کە لە پەیمانی مۆنترۆدا پێی دراوە، جوڵاوەتەوەو لەمە بەدواش بڕگەکانی ئەو پەیمانە بە وردی جێبەجێ دەکات. ئەم بەرتەسکییە ئەو پاپۆڕە جەنگییانە ناگرێتەوە کە بە نیازن بگەڕێنەوە بۆ بنکەکانی خۆیان.

چاووش ئوغلو بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ئۆکرانیا شەڕ ھەڵایساوە، وتیشی: پاپۆڕی وڵاتانی تێوە گلاو بە شەڕ بۆیان ھەیە لە گەرووەکانی بۆسفۆرو داردانێل کەڵک وەربگرن، بەڵام ھەتا ئەم ساتە ھیچ داخوازییەکمان لە لایەن ڕووسیاو یان ئۆکرانیا بۆ پەڕینەوە لەم دوورگانە پێ نەگەییشتووە.

سەرپەیڤ